رەنگە دابونەریتی رۆژانە و ژیانی كۆمەڵگە، رێگە نەدات هەموو جۆرە كار و رەفتارێك بكەیت، بەهۆی ئەوەی لە نێو كەسانی دەوروبەر و خەڵكیدا ناسراویت و ئیدی ناتوانی بە دڵی خۆت هەر جۆرە جووڵە و رەفتارێكی شێتانە یان بۆ خۆشی بكەیت، هەر بۆیە زانایایەكی ژاپۆنی بۆ ئەو كارە، بیرۆكەیەكی داناوە ئەویش بە دروست كردنی جۆرە جلێكە، كە هەموو جەستە و رووخساریش دادپۆشێ، تا لەو كاتەدا بە دڵی خۆت رەفتاری سەیر و شێتانە بكەیت و ساتێكیش لە جەنجاڵی ژیانیش دوور بكەویتەوە، بەرگەكە ناوی (زینتەل)ە، كاتێك لەبەری دەكەیت هەستێكی خۆشت پێدەدات و جەستەت توند و تۆڵ دەكات، ئەو زانایە ناوی (سایوا تامۆرا)یە، ئەو كارەشی بۆ خۆشی خەڵك بەرهەم هێناوە.