دەتوانی جلەكەت زیاتر لە رەنگێك بێت، وەك كراس و تەنوورە و بۆدی، لە رەنگی جۆراوجۆر بن، هەروەها دەتوانی ئەو جلانە هەڵبژێریت كە وێنەی كارتۆنی و بە نەخشی لەسەر دیزاین كراون. هەبوونی ئەو رەنگە زۆرانەی لەسەر جلەكەت، لەگەڵ كەشی ئەو وەرزەتدا دەگونجێنێت و سەرنجڕاكێشتر دیار دەكەویت، بۆ ئەوانەی كە بلوڤەر و ئیلەك و كراسی درێژ لەبەر دەكەن، هەوڵدەن رەنگی جلەكەتان لە رەنگێك زیاتر بێت، ئەگەر بەژن و باڵات بەرزە، با نەخشەكان بە شێوەی ئاسۆیی بن، ئەگەر باڵاشت ناوەند و كورتە، پێویستە نەخش و رەنگەكان بە ستوونی نەخشی بۆ كرابێت، ئەگەر جلەكەشت بە نەخشەوە بوو، هەمان جوانی هەمە چەشنە رەنگاورەنگەكانی دەبێت و بۆیە لەبەری بكە.