پەری رەنگاورەنگ !

پەری رەنگاورەنگ !
ئەگەر شێر پاشای دارستان بێت، پەری پاشای باڵندەكانە، پەری ئەو باڵەندە جوان و سەرنجڕاكێشەی، كە نزیكەی (200) رەنگە لەسەر پەڕ و تووكی جەستەیدا هەن، بە چەندین نەخش و دیمەنی جوانەوە دەردەكەوێت، بە تایبەت كاتێك كلك و باڵەكانی لێك دەكاتەوە، ئیدی هەر دڵت نایەت سەیری بكەیت، هەردەم پەریمان بینیوە كە لەسەر زەوییە و نافڕێ، بەهۆی قوڕسی كێشی و ناسكی پەڕی باڵەكانی، ناوی زانستی (پاڤۆ – Pavo)یە، ونزیكەی (5 تا 6) ساڵ دەژی، میوە و سەوزە و گژ و گیا دەخوات، درێژی باڵە رەنگینەكانی نێوان (1 تا 3) مەتر دەبێت، ئەو پەرییەش كە لە وڵاتی ئوسكوتلەندا دۆزراوەتەوە، وەك هەر باڵندەیەكی ئاسایی دەفڕی و جوانی و رەنگینی جەستەی لە ئاسماندا سەرنجی هەمووان بۆ خۆی رادەكێشێت.
Top