هێڵەكانی پەنجەی هەر كەسێك جیاوازە بۆ كەسێكی دیكە، ئەگەرچی خەڵكی جیهان زیاترن لە (7) ملیار كەسن، كەچی نەخشی پەنجەی هەر یەكێكمان بەوەی دیكە ناچێ، تەنانەت هێڵی پەنجەی جمك و دووانەكانیش جیاوازن، ئەگەر وردبینێك بهێنیت و سەیری لەپی پەنجەكانت بكەیت، چەندین نەخشی جۆراوجۆر هەن و هەریەكە جۆرە نەخشێكە، وێڕای ئەوەی ئەو كەسانی خزم و ناسیاوی یەكترن كە ترشۆكەیان (DNA) هاوشێوەیە، بەڵام لە هێڵی پەنجەیان جیاوازن، لە ساڵی (1858) زانایەكی بەریتانی بەناوی (ولیەم هێرشل) یەكەمین كەس بوو نەخشی پێستی ناو لەپی دەستی بۆ هەر كەسێك دیاری كرد، پاشان لە ساڵی (1877) یەكێكی دیكە بە ناوی (هینری فۆڵدز)، وێنەی هێلكاری پەنجەی خستە سەر كاغز ئەمەش بە رێگەی حەبری رەشەوە، پاشان لە ساڵی (1892)، فرانسیس گاڵتۆن، توێژینەوەیەكی گرنگی كرد و ئەوەی بۆ دەركەوت كە هێلكاری پەنجەی هەر كەسێك لە منداڵیەوە تا دەمرێت هەمان هێڵە و ناگۆڕێت.