باڵندەكانیش تووڕە دەبن و تۆڵە دەكەنەوە

باڵندەكانیش تووڕە دەبن و تۆڵە دەكەنەوە
تووڕەیی و یاخیبوون گەورە و بچووكی نازانێت، تووڕە بوون و تۆڵەسەندنەوەش بە چەندین شێوە دەردەكەون، هەر تەنیا مرۆڤ تووڕە نابێت، بەڵكو باڵندەكانیش لە هەر شێوە و قەبارە و جۆرێك بن، تووڕە بوون دەیانگرێت و داكۆكی لە خۆیان دەكەن. جۆرە باڵەندەیەكی بچووك هەن ناویان (باڵندەی پاشا)یە، لە شێوەدا بچووك و رەنگاوڕەنگن، لەو كاتەی (باز)ێك هێرش دەكاتە سەر هێڵانەكەی ئەو باڵەندەیە تا بێچووەكانی ببات، بەڵام ئەو باڵندە بچووكە ناهێڵێت و دوای بەرگری بازەكە دەردەكات و هەر بەوەندەش ناوەستێت و بەڵكو دوای ئەوەی بازەكە دەڕوات، دوای دەكەوێت و دەچێتە سەر پشتی و بە دەنووك لێدانی دەیخاتە خوارەوە، ئەو وێنانە لەلایەن وێنەگرێك بە ناوی (گیراردۆ گرایس) گیراون كە خۆی شایەتحاڵی حاڵەتەكەكە بووە.
Top