بۆشایی لە دیكۆری ماڵەكەت مەهێڵە
April 26, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- ئەو كەرەستانە هەڵبژێرە لەگەڵ شوێنی دیكۆری ماڵەكەت دەگونجێن، واتە قەبارە و پێوانەیان لەگەڵ بەشەكانی دیكۆرەكەت گونجاو بن، هەر شوێنێك بەپێی پێوانەی خۆی كەرەستەی بۆی دابین بكە.
- نابێ وا بیر بكەیتەوە كە شوێنی بچووك پێویستی بە كەرەستەی بچووكە، یان شوێنی گەورە بە كەرەستەی گەورە پڕ بكرێتەوە، بەڵكو دەتوانی پێچەوانەیان بكەیت تا دیكۆرەكەت تەسك نابن.
- هەندێ كەرەستە و كەل و پەل هەن، كە دەچەمێننەوە، واتە ئەگەر ژووری چێشت بە نموونە وەربگرین، دەتوانی مێزێكی چەماوە یان ئەوانەی دەچێنە بار یەكتر دابنێت و لەو كاتەی كارت پێی دەبێت بیكەیتەوە و پاشانیش بیچەمێنیتەوە.
- هەوڵبدە كتێبخانە و رەفەكانی ماڵت بچووك و بەرز بن، چونكە ئەگەر پان و بەرین بن، شوێنێكی زۆرت لێ دەگرێت و بەمەش دیكۆرەكەت تەسك دەكات. مەهێڵە بۆشایی لە نێو كەرەستەكانت هەبێت وەك لە ژووری چێشت و میوان.
