دەگوترێت خانمان لەو كاتەی هەست دەكەن شاژن و تاجی خۆشی و شادییان لەبەرە كە لەگەڵ هاوسەر و كەسانی نزیكیان لە كەشێكی خۆشی و بەختەوەریدا دەژین، زۆربەی كچان خەون بە ژیانێكی هاوسەری پڕ خۆشی و كامەرانی دەبینن رەنگە هەندێ جاریش بەو ئاواتە و خەونە نەگەن. لەوانەشە كۆمەڵێك هۆكار هەبن ژیانی نێوان خۆت و هاوسەرت یان دەستگیرانت تێكبدەن و تۆش ئاگاداریان نەبیت، وا هەستیش مەكە لە دوای پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە ئیدی خۆشەویستی نامێنێت، بەڵكو تۆ دەتوانیت زیاتر پەرە بە خۆشەویستی و هەستی نێوانتان بدەیت. ئەگەر لەم بوارانەدا رەچاوی خۆت و هاوسەرت، یان كەسی بەرامبەرت بكەیت، دەبێ ئەوە بزانیت كە ژیانی هاوسەری وەكو كاتی دەستگیرانی و خۆشەویستی نییە، دەبێ جیاكاری بكەیت و هەست بە گۆڕانكارییەكان بكەیت، چونكە لە ژیانی هاوسەریدا زیاتر رووبەڕووی بەرپرساریەتی و كاری رۆژانە دەبیتەوە. هەمیشە نابێ وا بیر بكەیتەوە كە خۆشەویستی نامێنێت، خۆشەویستی هەر بەردەوام دەبێت، بەردەوام رەنگە ئاگاداری نەبیت و بەهۆی سەرقاڵ بوونت بە ژیانی رۆژانە و كاروباری ماڵ و منداڵیش ئەركێكی قورسە، بۆیە ئێوەی خانمانیش هەوڵبدەن، رێگەیەكی ئارام لەگەڵ هاوسەرانتان بگرنە بەر و یارمەتی و پاڵپشتیان بكەن، ئەگەرچی جار جارەش ئەوە پێویستی بە قوربانیدان دەبێت.