بازنی پێرلێ و قاش گەورە

بازنی پێرلێ و قاش گەورە
بازن ئەو ئێكسسوارەیە كە لەگەڵ هەموو وەرزەكاندا جێگەی خۆی لە دڵ و دەست و مەچەكی خانماندا دەبینێـتەوە. لە وەرزی بەهار و هاوینیشدا بازن زیاتر دەردەكەوێت، چونكە لەو دوو وەرزەدا جلی نیو قۆڵ و تەنك لەبەر دەكرێن، هەر بۆیە گرووپی (ڤان كلیڤ)، تازەترین (3) شێوازی بازنی خۆیان نمایش كردووە، مۆدی ئەو بازنانە زیاتر لە شێوەی قاش گەورە و لایەكی كراوەیە، واتە بازنەكەیان تەواو نەكردووە، ئەو مۆدە تازەیە لە ژێر ناوی (پێرلێ – Perle) دەركەوتووە، سێ شێوازەكەشی بریتیین لە: شێوازی یەكەمیان بەشێكی كراوەیە و شێوە بازنەییەكەی تەواو ناكات، شێوەی دووەمیش بە نەخش و دیمەنی جۆراوجۆر رازاوەتەوە، شێوەیش سێیەمیش بازنەی تەواوە و نەخەكانیشی وردە، لە چەندین رەنگی جیاوازەوە چێ كراوە و دەتوانی بەپێی رەنگی جل و ئێكسسوارەكانت یەكێك لەو جۆرە بازنانە لە دەست بكەیت.
Top