كراسی درێژ نموونەی شیاوترین جلی شیكە

كراسی درێژ نموونەی شیاوترین جلی شیكە
كەشی وەرزی بەهار، بە فێنكی و جار جارەش پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئیدی پێویستە خانمان جلێكی تەنك لە پێكهاتە و ناسك لە جوانیدا لەبەر بكەن، تا لە گەرما و رژێنی عەرەقە كردنەوە بە دوور بن، بۆن خۆش و جوانیشیان ناشێوێ. رەنگە لەبەر كردنی جلێكی ئەستوور یان تەسك ببێتە هۆی بێزار بوون و گەرما بوونی هەر كچ و ئافرەتێك، بە تایبەت ئەو كاتانەی نیازی سەردانی میوانی و دەرچوونی گەشت و دەرەوە، هەروەها ئەگەر ویستت بچیتە یاد و بۆنەیەكی تایبەت، واچاكە جلێكی پۆشتە و سەرنجڕاكێش و نایابت لەبەر بێ، تەنانەت هەندێ جاریش كە لە ماڵدا دەبیت، دەتەوێت جلێكی فراوانت لەبەر بێت تا بە سانایی و ئاسایی جووڵە بكەیت و بێت و بچیت، شارەزا لە دەرووناسی پێیانوایە جلێكی كراوەی هاوشێوەی كراسی درێژ و ماكسی و مانتۆیەك لەبەر بكەیت، لەلایەكی دیكەشەوە پسپۆرانی جوانكاری ئاماژە بۆ جلی كراوە دەكەن، وەك كراسی عەزیە بۆ دەرەوە و ماكسی بۆ ماڵەوە، ماركەی (كاستیلۆ - The Castello Maxi)، یەكێكە لەو مۆدانەی هەمیشە كراسی درێژ بەرهەم دەهێنن، لەم چەند وێنەیەدا چەندین شێوازی كراسی درێژیان ئامادەكردووە، دەتوانیت یەكێك لەو مۆدانە لەو وەرزە فێنكەدا لەبەر بكەیت.
Top