گیراوەی سرووشتی بۆ پاككردنەوەی كەرەستەی ماڵ

گیراوەی سرووشتی بۆ پاككردنەوەی كەرەستەی ماڵ
ئێستا كەرەستەكانی ماڵ و كەل و پەل پاككردنەوە بە دەیان جۆر دەبن، لەگەڵ ئەوەشدا زۆربەی كچان و ئافرەتان وكابانانی ماڵ گلەیی لە كاری ئەو كەرەستانەی پاككردنەوە دەكەن و پێیان وایە بە جوانی پاك ناكاتەوە تەنیا چەند جۆرێكی نەبێت. هەر بۆیە پسپۆرانی دیكۆر و جوانكاری ماڵ، چەندین گیراوەی سرووشتیان ئامادەكردووە، كاتێك ئەو گیراوانە لە پاككردنەوەی بەشەكانی ماڵ و كەرەستەكانی چێشتت بەكاردەهێنێت، لە ئەنجامەكەی سەرسوڕمان دەبیت و بە دڵت دەبێت، هەوڵدە یەكێك لەو گیراوانە ئامادە بكەیت و بەكاریان بهێنیت :
- گیراوەی یەكەم : هەندێ خوێ و سۆدە و ئاوی لیمۆ بهێنەو تێكەڵی یەكتریان بكە، بۆ كەرستەكانی چێشت بەكاردەهێنرێت.
- گیراوەی دووەم : (4) كووپ ئاوی گەرم، یەك كووپ ئاوی لیمۆ، (3) كووپ لە خەل، چارەگێك كووپ سابووی شل، هەموویان تێكەڵی یەكتری بكە و پاشان لەناو شتێكی دابنێ بۆ ماوەی (15) خولەك، ئەوەیان بۆ پاككردنەوەی زەوی ماڵ بەكاردەهێنرێت.
- گیراوەی سێیەم : دوو كەوچەك لە ئاوی لیمۆ، كەوچكێكی گەورە لە خەلی سپی، كووپێك ئاوی گەرم، تێكەڵی یەكتریان بكە و پاشان لەناو بوتڵێكی سەر داخراوی دابنێ و دواتر بیشلەقێنە، ئەو گیراوەیە بۆ پاككردنەوەی شووشە و پەنجەرە بەكاردەهێنرێت.
جیاوازی وێنە
- لەم دوو وێنەیە چەند جیاوازییەك هەیە بیاندۆزەوە !
نوكتە
- جارێكیان یەكێكی نەزان لە نەخۆشی و جۆرەكانی دەچێتە لای دكتۆر، دوای پشكنین، دكتۆر پێدەڵێت : تۆ شەكرەت لە جەستەدا زۆرە، ئەویش گوتی : بەخوا لە ماڵەوەش هەر نیو فەردە شەكر و فەردەیەك برنجیشمان هەیە !
برام ئةوة دوو بابةت جوانكاري و دوو بابةتيش سةير و سةمةرةية
إنهاء الدردشة
Top