ئاشنای شێوازەكانی سووراو و قەڵەمی لێو بە

ئاشنای شێوازەكانی سووراو و قەڵەمی لێو بە
سوراو و بۆیەی لێو، لەو ئامرازە سەرەكییەكانەن كە جوانی لێوانت بە رەنگ و ستایلێكی جوانتر دەخەنە بەرچاوی هەمووان، هەندێ لە خانمان ماكیاژێكی رازاوە بۆ رووخساریان دەكەن، كەچی بەهۆی بەكارهێنانی كەرەستەكانی قەڵەمی سووراوی لێو، رەنگە شێوازی لێویان ئەوەندە بە جوانی دەرنەكەوێ، بەم چەشنەش ماكیاژەكەشیان شێواو و تێكدەچێ. جاران سووراوی لێو بچووك بوون، ئیدی بە جوانی نەدەكەوتنە نێو دەست و پەنجەكانی خانمان تا لێوانیان بە جوانی سوور و رەنگ بكەن، بەڵام ئێستا زۆربەی كۆمپانیاكانی دروستكردنی سووراو، كەرەستەی لێدانی رەنگی لێو لە شێوەی قەڵەمێكی گەورە بەرهەم دەهێنن، تا ئافرەتان بتوانن بە جوانی بیگرن و سووراوەكەیان پێی بكەن. لێرەوە ئاشنای باشترین ئەو سووراو و قەڵەمانەی لێو بن: قەڵەمی تویست - Sisley Phyto Lip Twist كە ئەو جۆرە قەڵەمەیە، پێویستی بە هێلكاری لێو نییە، ئەو كارەش خۆی دەیكات لەو كاتەی كە سووراوەكە بەكاردەهێنیت، قەڵەمی ماك - MAC Patent Polish Lip Pencil ئەوەشیان هەم كاری رەنگ كردنی لێو و بە بریقەكردنی دەكات، قەڵەمی نارس - NARS Satin Lip Pencil ئەو جۆرەیە كە نەرم و نیانە، بۆ ئەو كەسانەیە كە لێویان وشكە و پێستی لێویان ناسكە، قەڵەمی ستیك - Bobbi Brown Art Stickچەندین رێگەی بەكارهێنانی هەیە لەوانە: كرێمی نەرمكردنەوە و پاككردنەوەی لەگەڵ خۆیەتی، بۆ ماوەیەكی زۆر لێو بە تەڕی دەهێڵێتەوە.
Top