مۆدی كراسی بووكان لە وەرزی بەهاردا

مۆدی كراسی  بووكان لە وەرزی بەهاردا
لە سەرەتای هەر وەرزێكی تازەدا، چەندین گۆڕانكاری بەسەر شێواز و رەنگ و ستایلی جل و ئێكسسوار و كەرەستەكانی خانمادا دێ، ئەو هەنگاوانەش بۆ بەدیهێنانی ئامانج و خواستی ئافرەتانە تا لەگەڵ تازەترین مۆدەكاندا دڵخۆش بن، لە وەرزی بەهاری ئەمساڵیش خانمانی كورد زیاتر بایەخ بە جلی كوردی دەدەن، بەتایبەت بۆ رۆژانی گەشت و سەیراندا، بەڵام بۆ ئەوانەی لەو وەرزەدا نیازی ئاهەنگی هاوسەرییان هەیە، چەندین شێوازی جلی بووك لەلایەن دیزاینەرانی تایبەتمەندەوە ئامادەكراون كە ئەوانەی خوارەوەن:
- كراسی بووكی (لویلیەر - MoniqueLhuillier)، بە شێوازێك كراوە كە لە بەشی سەرەوە فراوانە و لە خوارەوەش تەسك دەبێتەوە، زیاتر بۆ ئەوانەیە كە كێشیان زۆرە.
- كراسی بووكی (هێریرا- Carolina Herrera)، ئەو جۆرە كراسە لە شێوەدا سادەیە و بە قەد و لۆچ دەوڵەمەندە، لەسەر جەستەدا تەسك دەوەستێت و لەسەر دیزاینی حۆری دەریاوە ئامادەكراوە.
- كراسی بووكی (تاڤتا – Taftta)، مۆدێكی ناسك و سادەیە، لە بەشی سینگ و بەرۆكدا داپۆشراوە و لە بەشی خوارەوەش لە دواتەوە دەخشێ و بەشێكی دەكەوێتە سەر زەوی، لە دیزاینی جل و بەرگی شاژن و كچە شازادەكاندا وەرگیراوە.
- كراسی (بووكی توول – Tulle)، ئەوانەی حەز بە بووكێكی سەنگین و گران لە كەسایەتیدا دەكەن، دەتوانن كراسیێكی بووكی لە توول هەڵبژێرن، كە زۆربەی بەشەكانی سەرەوە و خوارەوەی لە توول نەخشێنراوە، نەخشەكانیشی لە زیو و وردە ئێكسسوار چێ كراوە.
Top