لەوە ناخۆشتر نییە، کە نەخۆشی و نەھامەتییەک بەسەرتدا بێت و چارەسەریشی نەبێ، یان حاڵەکەتە ئەوەندە دژوار بێت، نەتوانی رێگری و بەرگەی بگریت، ئەوەیە چیرۆکی ئەو پیاوە بەنگڵادیشییەی کە بە پیاوی دار ناسراوە، لە تەمەنی (٩) ساڵیەوە تووشی ئەو نەخۆشیە ھاتووە، کە دەست و قاچەی رەق و وشک دەبن، وەک ئەوەی کۆلەکەی دار و بار بێت، ئەو پیاوە ناوی (ئەبول باجانادار)ە، تەمەنی (٢٥) ساڵە، تا ئێستا نەیانتوانیوە رێگری لەو نەخۆشییەی ئەو پیاوە بکەن، تەنیا ئەوە نەبێ چارەسەری دڵدانەوەی بۆ دەکەن، پسپۆرە پزیشکییەکانی ئەو نەخۆشە دەڵێن : ئەو حاڵەتە لە ئەنجامی زیاتر لە (١٠٠) ڤایرۆس لە نێو پێستی ئەو پیاوەدا ھەن، ھەر ئەو ھۆکارەشە پێست و جەستەی وشک و رەق دەکەن.