کچان و ئافرەتانی رووسیا، بە جوانی و سەرنجڕاکێشەوە بەناوبانگن، ھەر بۆیە زۆربەی گەنجان و پیاوانی ئەستێرەکانیو ئەکتەرانی جیھان و تەنانەت خەڵکی سادەش روویان لە جوانی و ناسکی و بەژن و باڵای رووسیەکاندا کردووە، لە ئێستاوە پێشبینی دەکەن کە ئەو کچە (١١) ساڵانە، لە داھاتوودا ببێتە نمایشکارێکی بەناوبانگ یان شاجوانی ھەموو جیھان، ئەو کچە ناوی (کریستینا بیمینۆڤ)ە، لە ساڵی (٢٠٠٥) لە دایک بووە، لە ئێستاوە خەریکی یاری جەمباز و ھەروەھا لە بواری ئەکتەریشدا بەشداری کردووە، لەلایەکی دیکەوە خەریکی کاری نمایشکاری جل و بەرگە. کریستینا ئێستا لە وڵاتی فەڕەنسا دەژی، تا ئێستا بەشداری چەندین نمایشی جلی کردووە لەوانە : (رۆبێرتۆ کاڤاڵی، ڤیندێ، بینیتیۆن و بیمیتی بیمبۆ)، جوانی ئەو کچە ئەفسوناوییە و ئەوەی چاوە گەش و روخسارە ناسکەکەی ببینێت، لە جوانی ئەو کچە جوانەدا تێر نابێت، ئێستا جگە لەوەی بچووکترین نمایشکارە، ھەروەھا بە جوانترین و بچووکترین کچ دادەنرێت، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیشدا، ھەوادار و جەماوەرێکی بێ شووماری ھەیە.