لەمەودوا بەرە بەرە جلی تەنك و كەمتر لەبەر دەكرێن، بەهۆی گۆڕانی كەش و هەواوە، كە لە پێشوودا پێویست دەبوو جلی زۆر و تۆكمە و ئەستوور لەبەرت بێ تا لە سەرماوە بە دوور بیت، بەهۆی ئەو كارەوە زۆربەی ئێكسسوارەكان دەرنەدەكەوتن و ئەگەر لەبەریشت بكردایە، دەكەونە ژێر جلەكانەوە، لە داهاتوودا بۆ هەڵبژاردنی ملوانكەیەك، دەتوانی ئەو جۆرانە دەستنیشان بكەی كە درێژ و قاش بچووكن، لەم بارەیەوە مۆدێكی تازەی ئێكسسوارەكانی ملوانكە لەژێر ناوی (چوكەر - Choker) دەركەوتووە، لە جوانیدا نایابە و سەنگینە، كە بە قاشی گەورە و لە ریز یەكتر دانراون، هەروەها لە قەبارەدا درێژە و تا نێوەندی مل و ژێر گەردەنەوە دەبێ، كاتێك لەمل دەكرێت، بە شیكی لەسەر ملدا دادەنیشێ چونكە شێوەی زنجیرەكەی پانە، بەلایەكەوە بەسەر پێستی مل دەوستێ، بەمەش تەنیا بەشی خوارەوەی جوولە دەكات و بەشی سەرەوەی جێگیر دەبێت، ئەو رەنگانەی بۆ ئەو ملوانكەیە دانراون، هەر یەكە رەنگێكن، چونكە بۆ خواست و حەزی خانمان دانراوە لەوەی چ رەنگێكیان بە دڵە تا هەڵیبژێرن و لە ملیان جوان و رازاوە بێت.