هاوسەرگیری بە كۆمەڵ

هاوسەرگیری بە كۆمەڵ
ساڵانی پێشوو لە كورستانیش ئەو بۆنە و زەماوەندە بە كۆمەڵە بۆ كوڕان و كچانی كورد ئەنجام دراوە، بەهۆی ئەو رەوشە ناهەموارەوە ئێستا ئاهەنگی بە كۆمەڵ بەڕێوەناچێت، وادیارە كۆریای باشوور دەیانەوێ لەو نەریتە دوور نەكەوننەوە و ئەمساڵیش لە ئاهەنگێكی گەورەو قەشەنگدا توانیان ژمارەیەكی پێوانەیی لە ئاهەنگی بە كۆمەڵ ساز بكەن. ئاهەنگەكە بۆ (12) هەزار بووك و زاوا بوو، بەشداری كردن لەو ئاهەنگە بۆ هەموو خەڵكی جیهان بوو، تەنانەت بووك و زاوای زیاتر لە (62) وڵاتی دیكە خۆیان ناونووس كردبوو تا لەو كەرنەڤاڵە بەشدار بن، ئاهەنگەكە لەلایەن كڵێسای (تاك) بەڕێوە چوو، لە شاری (جابیۆنیگ)ی بە دووری (75) كیلۆمەتر لە شاری سیۆلی كۆریای باشوور، بەرپرسی كڵێسایەكە لە كاتی ئاهەنگەكەدا بەخێرهاتنی هەموو بووك و زاوای وڵاتی كۆریای باشوور و سەرجەم بەشداربووانی وڵاتانی دیكە كرد، ئاماژەشی بۆ ئەوەكرد كە نزیكەی (12) هەزار بووك و زاوا لە رێگەی ئینتەرنێتەوە پەیوەندییان بەو ئاهەنگە كردووە، هەر بووك و زاوایەكیش لە دوای ئاهەنگەكە بری (5000) دۆلار واتە (50) وەرەقەیان وەك دیاری وەردەگرت.
Top