هەمیشە وا باوە كە پیاوان لە ئافرەتان دەدەن، كە ئەوەش دیاردەیەكی قیزەوەنە و هیچ ئافرەتێك قبوڵی ناكات و ستەمێكی گەورەیە لێیان، بەڵام لە هەندێ لە وڵاتان بە پێچەوانەیە و كە ئافرەتان لە پیاوانیان دەدەن، ئەو وڵاتانانەی زۆرترین رێژەی سكاڵای پیاوانیان لە ئافرەتەكانیان لێكراوە، وڵاتانی : میسڕ و مۆریتانیا و ئەمریكا و سەنگافوورە و ئوستكولەندا دەبینرێت، رێژەكانییش بەم شێوەیە، میسر لە (%50) و كوەیت لە (%36) و بەریتانیا (%17) و ئەمریكا (%23) و ئوسكوتلەنداش (%60)، واتە بە رێژەی یەكەم وڵاتی ئوسكوتلەندا دێت، بەڵام سەیرترین دیاردەی لێدانی پیاوان لەلایەن ئافرەتەكانیان، لەو فیستیڤاڵەیە كە لە شاری (مانسور)ی هیندستانی بەڕێوە دەچێ، كە ساڵانەیە و دەبێ هەموو ئەوانەی هاوسەریان هەیە، ئافرەتان بوەستن و پیاوەكانیش بە پێشیان تێپەڕ بن، ئافرەتەكانیش تۆڵە و داخ لە دڵی ئەو ساڵەی پێشوویان بە بەرد و دار و گۆچانەوە لە هاوسەرەكانیان دەدەن و پیاوەكانیش نابێ قسە بكەن تا لەبەردەمیان تێپەڕِ دەبن، ئەوەی گلەیی و گازاندەش بكات، دواجار بە كەسێكی ریسوا لەو شوێنە دەناسرێت.