فلاش تاتوو!

فلاش تاتوو!
ساڵانێكە تاتوو بۆتە مۆدێكی باو لە نێو خەڵكانی زۆربەی وڵاتانی جیهان، بە تایبەت وڵاتانی كیشوەری ئەمریكا و ئەوروپا، كە گرنگی زۆر بەو هونەرەی نووسین لەسەر جەستە و دەست و مەچەكیان دەدەن، ئەگەرچی دیاردەیەكی نامۆیە لەلای كۆمەڵگەی رۆژهەڵات، بەڵام لێرەش بە شێوەیەكی نهێنی دەردەكەوێت، ئەوانەی تاتوو دەكەن، زیاتر كەسانی بەناوبانگ و ناودارن، تاتوو وەك بوارەكانی دیكە ماوە ماوە پێشكەوتن و گۆڕانكاری بەسەردا دێت، كە هەیە شێوە و نووسینی تاتوویەكەی دەگۆڕێت لە دیزاینێك بۆ دیزانێكی دیكە، لە تازەترین ئەو گۆڕانكارییانەی بەسەر ئەو دیاردەیەدا هاتووە، دەركەوتنی شێوازێكی تازەی تاتوویی بە رووناكی و بریقەیە، لە دوورەوە هەستی پێدەكەیت و دەكەوێتە بەر چاو، ئەو شێوازە تازەیە بە فلاش تاتوو ناسراوە، كە وەك نووسینی پڕۆگرامەكانی فلاش پلەیری كۆمپیوتەر دەكەوێتە بەرچاوان، سەرەتای ئەو بیرۆكەیە لە وڵاتی یۆنان دەركەوت، لەو كاتەی تاتووچییەك بە ناوی (میدیلۆنیس ماكاواو) ئەو گۆڕانكارییەی بەسەر تاتوودا هێنا، تەنانەت هەندێك لە دیزاینەكانی لە شێوەی زیڕ خۆیان دەردەخەن، بۆ نموونە: بازنێكی فلاش تاتوو لەسەر دەستی خانمێك دەكات، لە دوور و نزیك وادەزانیت كە بازنێكی زێڕیی لە دەستە.
Top