هەنگاوەكانی ماسكارە بۆ برژانگێكی كەوانە
March 1, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- سەرەتا دەبێ برژانگەكانت پاك بكەیتەوە و پاشان وشكی بكەیتەوە.
- دواتر مەقەستی برژانگ بهێنیت و تا سنووری برژانگەكانت رێكبخەیت و بەڵام بە وریایی ئەو كارە بكە، تەنیا بە مەقەستەكە برژانگەكان لە یەكتر جیا بكەرەوە.
- پاشان ماسكارە دەهێنیت و سەیری خوارەوە بكە و فڵچەی ماسكارەكە بەشێوەیەكی ئاسۆیی بگرە و لە بنەچەی برژانگەوە دەست پێبكە، ماسكارەكە بە جووڵەیەكی جیا جیا بجوولێنەوە، هەردەم ماسكارە لە ژێرەوە بەكاربهێنە و بەرەو سەرەوەش شانەی بكە، تا برژانگت لوولەیی بێت.
- هەوڵبدە سەری فڵچەكە بەكاربهێنێت تا هەر تەڵە مووێكی برژانگت بە شێوەی جیا جیا دەربكەوێت، ئەگەر مەقەستی برژانگیشت نەبوو، بتوانە سەر برژانگت بە پەنجەكانت بەرز بكەیتەوە و بەم جۆرە دەتوانی بگەیتە رەگی برژانگەكە.
- ئەو هەنگاوە گرنگە، دوای ئەوەی ماسكارە لە بەشی سەرەوە دەدەیت وازی لێ بهێنە تا وشك دەبێتەوە، مەهێڵە بۆیەی ماسكارەكە بكەوێتە سەر پێستی چاو، بۆ ئەو مەبەستە ماسكارە لە خوارەوە بەكاربهێنە.
- پاشان بە فڵچەی ماسكارەی برژانگ كەوانەكردن، وا چاكە فڵچەكە لە دەرەوە بۆ ژوورەوە بەكاربهێنیت، هەردەم رەنگەكەش لە خوارەوە واتە لە رەگەوە بۆ لوتكەی برژانگەكان بەكاربهێنە، پاشان لەلای سەرەوەی برژانگەكە كەوانەی بكە بۆ لای سەرەوە ئەوەش بە بەشی ناوەوەی فڵچەكەكە، بۆ ماوەی چەند چركەیەك بەجێبهێڵە و تا شێوەی خۆی دەگرێت.
