هەواداران و ئارەزوومەندانی خشل و ئێكسسوارەكان زۆربەی ئافرەتان بە رێژەیەكی كەم گرنگی پێدەدەن، تەنیا ئەوە نەبێ كە هەندێ جار ئێكسسوارێكی بچووك و سادە لە مل و دەست و مەچەكیان دەكەن، ئەو خشڵانەی لە ئێستادا باون لە نێو كچاندا، زیاتر ئێكسسواری ملوانكە و بازن و دەستبەند بەكاردەهێنن، چونكە لەم كاتەدا ئێكسسوارەكان بایەخی زیاتریان پێدەدرێن و لەسەر دەست و ملی ئافرەتان جوانە و دەبریقێنەوە. هەر جۆرە خشڵ و ئێكسسوارێك لە جوانیدا نایابن و ناسكن، بە هەموو ئەوانەی لە زیو و زێڕ و ئەڵماس دروست دەكرێن، زیو ئەگەرچی لە زێڕ و ئەڵماس نرخی كەمترە، بەڵام لە خواست و داواكاری كچان و ئافرەتاندا باوی هەیە، هەر خانمێكیش لە دوو پارچە زیوی زیاتری هەیە، لە راپرسییەكی سایتی (فاشیۆن ستایل – fashionstylemag)دا كە ئاخۆ ئێكسسوارەكانی زیو یان زێڕ بەندە و خۆشەویستە لەلای كچان و ئافرەتان، لە ئەنجامدا دەنگدان بۆ ئێكسسواری زیو زیاتر بوو، ئەوانەش كۆمەڵێك ئێكسسواری لە زیو و شێوازی كلاسیكن، كە لەو ملوانكانەدا، بایەخ بە سەری قاشە گەورەكەی دراوە، ئەویش نووسین و لۆگۆی جۆراوجۆرە لەسەر ئەو قاشەی كە دەكەوێتە سەر سینگ، هەروەها ئەو جۆرەیە كە زیاتر لە قاشێكی پێوە كراوە بەمەش ئێكسسوارێكی زیوی قەرەباڵغ دەبێت لە مل و بەرۆكدا.