ستایلی سەربازی دەبێتە مۆدێلی زستانی 2017
January 5, 2017
رەنگا و ڕەنگ
وەک هەمیشە جلوبەرگی سەربازی واتە رەنگی سەوز باوی زەیتونی و سەرجەم ستایلەکان لەو ڕەنگە قوماشە ئامادەکراوە و بەشێوازی جۆرا و جۆر نمایشکراوە، بەڵام جۆری قوماشەکە بەپێی ستایلەکان دەگۆڕێت و هەندێکیان بریقەداری چەرم و هەندێکیان لۆکە و زۆر جۆری ترە.
بەپێی زانیاریەکانی گۆڤاری تەکستیل فێرتشافتی ئەڵمانی ستایلی سەربازی بۆ ساڵی 2017 جوانتریم مۆدێلی دەبێت لەوەرزی زستاندا و لەهەمانکاتدا شێوازێکی شیک و سەرنجڕاکێش و بوێرانە بە خانمان دەبەخشێت.
خەندان
