دوای 90 ساڵ هه‌ر عاشقی یه‌کترن
July 16, 2014
رەنگا و ڕەنگ
)وو شۆنغان)ی ته‌مه‌ن (103) ساڵ‌و (وو سۆگنشی) ته‌مه‌ن (101) ساڵ که دانیشتوی وڵاتی چینن، له‌ساڵی (1924)ه‌وه ژیانی هاوسه‌رگیرییان پێکهێناوه، ئه‌و دوو هاوسه‌ره هێشتا زۆر عه‌شقی یه‌کترن.
له‌هه‌واڵێکی ڕۆژنامه‌ی میللییه‌تی تورکیدا هاتوه، شۆنغان‌و سۆگنشی، (90) ساڵه هاوسه‌ری یه‌کترن، وه‌کو خۆیان ده‌ڵێن:"زۆربه‌ی کاته‌کانی ڕۆژ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا به‌سه‌رده‌بن‌و هه‌میشه ده‌ستیان له‌ناو ده‌ستی یه‌کتردایه".
ئه‌وه‌ی ئه‌و دو هاوسه‌ره‌ی نیگه‌ران کردبو ئه‌وه‌بو، که هیچ وێنه‌یه‌کی ڕۆژی هاوسه‌رگیرییان نه‌بوو، تاوه‌کو سه‌لمێنه‌ری عه‌شقه‌که‌یان بێت‌و بۆ یادگاری بمێنێته‌وه، هه‌ربۆیه وێنه‌گرێکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێیده‌ژین، له‌ساڵیادی (88) ساڵه‌ی هاوسه‌رگیرییاندا‌و به‌جلی بوک‌و زاواوه وێنه‌ی بۆ گرتن.
شۆنغان‌و سۆگنشی ئه‌و وێنانه‌ی له‌ساڵیادی ڕۆژی هاوسه‌رگیرییاندا گرتویانه، له‌زۆربه‌ی شوێنه‌کانی ماڵه‌که‌یان دایانناوه‌و زۆر دڵخۆشن.
