ئەگەر رۆژێك باڵندەیەكی (6 تا 7) مەتر بە سەر سەرتانەوە فڕی لاتان ئاسایی، چونكە ئەوەتا گەورەترین باڵندە لەجیهاندا بینراوە، ئەو باڵندەیە ناوی (پیلۆگرانیس ساندرس)ە، كە بە نەورەسی پاشا ناسراوە، بۆ جاری یەكەم ئەو جۆرە باڵندەیە بەر لە 30 ساڵ پێش ئێستا بینراوە، بەڵام بەم دواییە لیكۆڵینەوەی بۆ كراوە لە شاری كارۆلینای باشووری ئەمریكا، كە بۆیان دەركەوتووە تا ئێستا گەورەترین باڵندەیە.