چەند ئامۆژگارییەک بۆ گرنگی دان بە دەستەکانت
July 14, 2014
رەنگا و ڕەنگ
دەستەکان بەشێكن لە جەستەمان و باشتر وایە هەمیشە گرنگییان پێبدەین بۆ ئەمەش پەیڕەوی ئەم ئامۆژگارییانە بکە:
لە کاتی وەرزە گەرمەکاندا:
وەک ئاشکرایە لەم وەرزەدا هەمیشە دەستەکان لە شوێنەکانی دیکە زیاتر دووچاری سووربونەوە دەبنەوە و بەمەش باشتر وایە لەم کاتەدا گرنگیان پێبدەیت و هەوڵبدە لە تیشکی خۆر بیانپارێزیت.
لە کاتی وەرزە ساردەکاندا:
لەم کاتەدا بە هەمان شێوە دەستەکانت دووچاری وشکبوونەوە و قڵیشاندن دەبنەوە بۆیە باشتر وایە کرێمە شێدارەکانیان بۆ بەکاربهێنیت.
تێبینی:
- باشتر وایە هەمیشە لەکاتی ئیشکردندا دەستکێشی تایبەتی بەکاربهێنیت.
- لەکاتی بۆیاخکردنی قژتدا بەهەمان شێوە دەستکێش بەکاربهێنە تا ڕەنگی دەستت نەگۆرێت.
- شەوانە بە کرێمی تایبەتی دەستەکانت چەور بکەو پاشان بەیانیان بە ئاوی سارد بیشۆ
