هەموومان ڕەنگە وا تێبگەین كە ئەو كەسانەی بۆ خۆیان شێوەیان وایە یان لە ئەنجامی جوانكاریی هەڵەوە ئاوایان لێهاتووە، بەڵام هیچ یەكێك لەم دوو ئەگەرە راست نین، لەگەڵ بەرەو پێشچوونی جۆرەكانی نەشتەرگەیی جوانكاری و سەركێشی مرۆڤ بۆ كاری سەیر و سەمەرەی رۆژانە، گۆڕانكاریی نوێ و سەرەنجڕاكێش روو دەدەن. لە بەریتانیا شێوازێكی نەشتەرگەری هەیە كە روخساری تێدا دەشێوێندرێ، ئەو وێنانەی دەیبینن بریتین لە كۆمەڵێك نەشتەرگەریی جوانكاری كە بە ئارەزووی خۆیان كردوویانە، شایانی باسە هەندێ جار لە ئەنجامی سەرنەكەوتنی نەشتەرگەریی جوانكاری هەندێك حاڵەتی دەگمەنی روخسار تێكچوون روودەدات، بەڵام هەرچی ئەو وێنانەن، تێكچوون و سەرنەكەوتنی نەشتەرگەری نین و ئارەزووی سەركێشی ئەو مرۆڤانەیە بۆ ئەوەی ببینە جێگەی سەرەنجی دەوروبەر.