كوببەی سوور كراوە

كوببەی سوور كراوە
لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا، هەموو جۆرە خواردنێك تام و چێژی خۆی هەیە. هەندێكیان ژەمی پارشێون، بەشی زۆریش لە خوانی ئێواران سفرەی بەربانگ دەڕازێننەوە. با خانمان بزانن چۆن كوببەی سوو كراوە دروست دەكەن، كە ئێواران لەگەڵ خواردنەكانی دیكەدا دەبنە خۆراكی بەربانگی بۆ رۆژووەوانان.
كەرەستەی پێویست:
- دوو كووپ برنج
- نیو كیلۆ قیمە.
- كشمیش و بادەم بە پێی خواست و ئارەزوو.
- خوێ و بەهارات.
- هێلكەیەك.
- یەك كەوچكە چا زەردەچەوە.
- كەرەوز
- پیاز
ئامادە كردن:
4- برنجەكە لەگەڵ 4 كووپ ئاو و كەمێك خوێ و زەردەچەوەكە دەخرێتە سەر ئاگر تا ئاوەكە هەڵدەچنێت، ئنجا دادەگیرێت تا سارد بێتەوە.
5- قیمەكە دەكوڵێندرێت و لە نێو رۆندا سوور دەكرێتەوە لەگەڵ كشمیش و بادەمەكە، ئنجا خوێ و بەهاراتەكەی تێدەكرێت.
6- برنجەكە دەشێلدرێت و پارچەی بچووكی بەقەد گوێزێك لێ دەبدڕێت و قیمەكەش دەخرێتە ناوی و لە هێلكە هەڵدەكێشرێت، پاشان دەخرێتە ناو رۆن تا سوور دەبێتەوە و لەگەڵ سەوزە لە سەر سفرە دادەندرێ و پێشكەش دەكرێت.
Top