بەم هەنگاوانە پێستت ناسك دەبێت
July 12, 2014
رەنگا و ڕەنگ
ئەم هەنگاوانەی دادێ پێستت نەرم و نیان و جوان دەكەن:
-هەنگاوی رۆژانە:
هەموو شەوێك بەر لە نووستن، دەم و چاوت بشۆ، یان ئەو شوێنانەی هەستی پێ دەكەی تووشی شێواوی هاتوون، وا باشە دوای پاك كردنەوەی دەم و چاو كرێمی نەرم كردنەوەی لێ بدەی، لە بیریش مەكە كە ئەگەر ماكیاژی پێوە بوو، دەبێ بەر لە نووستن لێی بكەیتەوە.
- ماسكی هەفتانە:
هەوڵ بدە هەفتەی جارێك ماسكێك بۆ پێستت بكەی، بە تایبەت پێستی دەم و چاو، چاكترین ماسك بۆ پێست، بریتییە لە وردە گەنمەشامی، تێكەڵ بە هەنگوین بكرێ پاشان لە پێستی خۆتی بسووە، ئەگەر ویستت پێستت سپی بێ، دەتوانی هەندێك خومرە تێكەڵ بەو گیراوەیە بكەی.
- شێلانی پێست:
رۆژانە هەوڵ بدە بۆ ماوەی (5) تا (10) خولەك، پێستت بشێلە، ئەوەش بە دانانی دوو پەنجەی دەست لە سەر ئەو شوێنەی مەبەستتە بیشێلی، بەڵام دەبێ جووڵەی شێلانەكە بە بازنەیی بێ.
- پێستت بە ئاوی شلەتێن بشۆ:
چونكە ئاوی گەرم یان زۆر سارد كاریگەریی خراپ دەخاتە سەر پێستت، ئەگەر لە هاوین یان لە زستاندا بووی، با ئەو ئاوەی دەست و دەم و چاوتی پێ دەشۆی، نە گەرم و نە سارد بێت.
