هاوێنەی چاو، بۆ جوان كردنی چاو دادەندرێ، بریتییە لە پارچە شووشەیەكی رەنگدار، كە لە پێشەوەی گلێنەی چاو دادەندرێ، رەنگی چاو بە تەواوی دەگۆڕێ، ئەوەی مەبەستی بێت رەنگێك لە چاوی بدرەوشێتەوە، كە جودا بێت لە رەنگی چاوی خۆی، دەچێ هاوێنەیەكی پڕ بە دڵی خۆی لە چاو دەگرێت، ئیدی رەنگی چاوی بە تەواوی دەگۆڕێت. ئێستا مۆدی چەند هاوێنەیەكی چاو دەركەوتوون، ئەگەر پیاو لە چاوی كچانەوە بیانبینێ، لێیان دەترسێ، یان بە سەرنج راكێشەیەوە تەماشای دەكات، ئەو هاوێنانە لە چەندین شێوەی جۆراوجۆرن، تەنانەت هەندێكیان وێنەی كەسایەتیی كارتۆنی، یان كەسایەتیی ناودارانی جیهانیان تێدا نەخشێندراوە، ئیدی ئەو كەسەی كام لەو هاوێنانەی پێ جوان بێ، لە چاوی دەنێ، بەرامبەرەكەی بە روونی وێنەی هاوێنەكان دەبینێ.