سەیرترین باڵەخانە

سەیرترین باڵەخانە
نەخش و كاری ئەندازیاری لە جیهاندا جۆراوجۆرە، هەر یەكە لە سەر خواست و ویستی خاوەن باڵەخانەكە دروست دەكرێت، یان بە گوێرەی بیرۆكەی ئەندازیارانی بواری باڵەخانە و خانوو دەبێت. ئەوەتا لە كوردستانیش پەرە بە بواری ئەندازیاری دراوە، چەندین باڵەخانەی گەورە و زەبەلاح دروست كراون، بەڵام وەك ئەوانە نین كە بە باڵەخانەی سەیر و سەمەرە دادەندرێن. سەیرترین باڵەخانەش لە ئەمریكایە، كە سەنتەری توێژینەوەی نەخۆشیی مێشكە، لە لایەن گەورە سەرمایەداری ئەمەریكی (ویلیو هوفەر)ـەوە دروست كراوە، ئەو باڵەخانە سەیرە و چەندانی دیكەش لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا هەن، كە جێگەی سەرنجن، ئەگەرچی شێوەی ئەندازەیی ئەو باڵەخانانە بەم شێوەیە، بەڵام هیچ كاریگەریی لە بناغە و پتەویی باڵەخانەكە نییە، وێنەی ئەو چەند باڵەخانانە سەیرترین باڵخانەی جیهانن.
Top