چیرۆکێکى زۆر کاریگەر

چیرۆکێکى زۆر کاریگەر
چیرۆکێکى زۆر کاریگەر ...

ئافرەتێک وتی: دوای تێپەڕبوونی 18 ساڵ بەسەر هاوسەرگیریمان،
لە ژیانمدا خراپترین چێشتم ئامادە کرد،،خوێی زۆرم کردبووە چێشتەکە،گۆشتەکە سوتا بوو،، بەڵام هاوسەرەکەم بە درێژایی نان خواردنەکە بێدەنگ بوو.
کاتێک خەریکی شۆردنی قاپەکان بووم،هات لە ئامێزی گرتم و ناوچاوانی ماچ کردم.

منیش زۆر سەرم سووڕما..!!!!،،وتم:ئەم ماچە بۆچی؟!!

وتی: بۆ چێشتەکەی ئەم شەو،لە چێشتی تازە بووک دەچوو .منیش ویستم وەکو تازە بووک مامەڵەت لەگەڵ بکەم .

ئایا ژن پێویستی بەم مامەڵە نەرم و نیانیە هەیە لەکاتی هەڵەدا؟
یان دەنگە دەنگ وهاوارکردن بەسەریدا ؟؟
Top