ئەو پیاوەی 73 ساڵەو درێژی 41 سانتیمەترە

ئەو پیاوەی 73 ساڵەو درێژی 41 سانتیمەترە
ئەو پیاوەی 73 ساڵەو درێژی 41 سانتیمەترە
پیاوێکی نیپاڵی کە ناوی (نو)ە، درێژی باڵای تەنھا ٤١ سانتیمەترە، ئەم پیاوە تەمەنی ٧٣ ساڵە و بەھۆی کورسییەکی جوڵاوەوە دەجولێتەوە. بەھۆی ئەوەی کە درێژییەکەی تەنھا ٤١ سانتیمەترە رەنگە نازناوی کورتترین پیاوی جیھانی پێ ببەخشرێ و ناوی بچێتە کتێبی (گینیس) بۆ ژمارە پێوانەییەکان، چونکە لە ئێستادا بەپێی کتێبی گینیس کورتترین پیاوی جیھان پیاوێکی تایوانییە کە درێژییەکەی تەنھا ٦٨ سانتیمەترە! بۆیە (نو) لەمیانی لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی (رۆیتەرز) رایگەیاند کە ئەو داوای لە بەرپرسانی گینیس کردووە کە سەردانی بکەن و باڵای بپێون، چونکە درێژییەکەی تەنھا ٤١ ساتیمەترە و بەمەش دەبێتە کورتترین پیاوی جیھان و ناوی دەچێتە ناوی کتێبی گینیس بۆ ژمارە پێوانەییەکان.
Top