شێوازی بووك گوستنەوی جاران

شێوازی بووك گوستنەوی جاران
شێوازی بووك گوستنەوی جاران
نەوەی نوێ كەم تا زۆر رەنگە ئاشنای شێوازی بووك گواستەوەی پێشوتر نەبێ، پێشوتر مەبەستمان ساڵانی نەوەدەكانە نەك زووتر چونكە بەر لە ساڵانی نەوەد دیسان شێوازێكی تربووەو جیاوازی هەبووە، بەڵام لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو شێوازی بووك گواستنەوە بەو شێوەیەبوو كە لە وێنەكە دیارە ئۆتۆمبیێكی بووك بە شریتی رەنگاو رەنگ دەڕازایەوە تەنانەت تایەی ئۆتۆمبێلەكەش دەبوایە شریتی رەنگاو رەنگی پێوەبێت بەڵام لە ئێستا لەگەڵ ئەو شریتە ماددی تر بوونی هەیەو بە شێوازی تر ئۆتۆمبێل دەرازێتەوە، ئەوەی شایەنی باسەو لەو كاتەدا باو بووە ئەوەبوو ئۆتۆمبێڵك كە زیاتر پیكەپ بوو لە پێشی سەیارەی بووك و زاوا دەرۆشت كە كامێرامان و یاریدەدەرەكەی هەڵگرتبوو بۆ ئەوەی وێنە و تۆماری ڤیدیۆیی رۆشتنی سەیارەی بووك و زاوا بكەم كە لەئێستادا بوونی نەماوە، هەروەها ئەوانەی بە دوای سەیارەی بووك و زاواوە سەیارەیان لێدەخوری پێشبڕكێیەكی زۆر توندیان بوو لە سەر ئەوەی كێ دەتوانی دوای سەیارەی بووك و زاوا بێت پێیان وابووە ئەوە شتێكی گەورەیەو بە هەموو سایەقێك ناكرێت تەنانەت زۆر جار دەبووە رووداوی دڵتەزێنی هاتۆچۆ و تەواوی ئەو ئاهەنگە بەهۆی ئەم دیاردەیەوە تێك دەچوو
Top