پانتۆڵەكەی سەیرەكەی هەیفا !

پانتۆڵەكەی سەیرەكەی هەیفا !
هەیفا خانمە گۆرانیبێژ و شاجوانی لوبنانی، ساڵانێكە بە جوانییەكەی هەزارەها كەسی شەیدای خۆی و دەنگە ناسكەكەی كردووە، جگە لە جلە سەرنج راكێش و پڕ هارمۆنیاكانی كە لەبەری دەكات، بۆتە بابەتی زۆربەی رۆژنامە و گۆڤارەكانی جیهانی و عەرەبی، تەنانەت بۆتە قسە و باسی سەر زاری زۆربەی گەنج و لاوان و بگرە كچانیش، هەیفا ئەو جەماوەرە زۆرەی لە خۆڕا دەست نەكەوتە، بەڵكو بەهۆی سەرنجراكێشی و جوانی و جلە سەیرەكانی كەسانی دیكە شەیدا دەكات، ئەوەتا لەم وێنەیەدا پانتۆڵێكی كابۆیی (جینز)ی لەبەر كردووە، هەر بستێكی قاشێكی دڕاوە، هەر قاچێكی زیاتر لە سێ تا چوار بەشی جەستەی دیارە، واتە سێ بەشی لاقەكانی بەدەرەوەن، جلەكەی سەیر و سەرنج راكێشە، هەر كەسێ تەماشای بكات، لێ ورد دەبێتەوە لەوەی ئاخۆ جینزەكەی هەیفا چۆنە.
Top