بزانە كەلووەكەت چ دەڵێ !
July 8, 2014
رەنگا و ڕەنگ
چاكە بكە و بیدە بەدەم ئاوەوە، ئەوەندە چاوەروانی سواسو پاداشت مەبە.. لەوانەی رووداوێكی لە ناو لە ژیانت رووبدات.. كاریگەری لە سەر دواڕۆژت دەبێ.. دەبێ باش ئاگاداربی.
گا
گرینگیدان بە خێزانەكەت كێشەكانت كەمتر دەكاتەوە ، چونكە تێڕوانینی ئەوانیش بەرامبەرت دەگۆڕێت، ئاسایی مامەڵە بكە، رێزی زیاترت لێ دەگیرێتو لەلایەن گەورەكان خۆت بچووك مەكەوە.
جمك
ئەو ماوەیە باری داراییت بەرو باشی دەچێو دەرفەتێكی چاكت بۆ دەرەخسێ بۆئەوەی كارەكەت بگۆرێ.. بەبێ ئەوەی مەغرور بیو دڵی خەڵكت لێ بێشێ.
قرژاڵ
گەشتێكی چەند رۆژیت دێتە پێش . ئەو ماوەیە زۆر هەستیارە ئاگاداری هەڵسوكەوتی خۆت بەدە خۆت مەدە دەست ئارەزووەكانت ، چونكە لەوانەیە مەترسی لەسەر دوارۆژی ژیانت هەبێ.
شێر
چاوەروانی پرۆژەیەكی نوێ بكە.. بارودۆخەكە لە بارەرە بۆ ئەوەی لە مێشكتدایە، لەوانەیە لە قازانجی تۆ تەواو بێو گرفتەكانت چارەسشەر دەبنو بەكۆتایی دێت .
گوڵەگەنم
دەست مەخە نێو ژیانی تایبەتی خەڵك كاریگەری خراپی لەسەر دەبێ.. بەڵام پێویستە بڕیاری یەكلاكەرەوە بدەی ، بۆئەوەی نەكەویتە نێو كێشەو گرفتەكانی خەڵكی دیكە .
شایان
دڵت بۆ هەموو كەسێك واڵا مەكە مەرج نییە هەموویان راستگۆبن بەرامبەرت.. دەرفەتێكی باشت لەبەر دەستدا بۆئەوەی پرۆژەیەی كەماوەیەكی زۆرە بیری لێ دەكەیتەوە، پەیوەندیت لەگەڵ دەوروبەرت باش بكە.
دووپشك
جەڵەوشلكردن بۆهەندێ رەفتاری هەڵە، تووشی لێپرسینەوت دەكات لەگەڵ دەورەبەركەت، درۆیەكی شیاو سپی باشترە لە راستیەك كە بریندار كەر بێت بۆ خەڵك ، خۆت لەو شتانە بەدوور بگرە.
كەوان
شتێك لە توانات دانیە بۆخۆتی پێوە خەریك دەكەیت .. هەوڵبدە ژیانت نەخەیتە مەرتسیو بیر لە داهاتووی خۆت بكەوە.. گۆڕانكاری لە ژیان گرنگە بەمەرجێك سەر لە خۆت نەشێوێنی.
گیسك
پەلەكردن لە بڕیاردان پەشیمانی زۆری لە دوایە.. هەموو كاتێ نەرم بی لە وانەیە تووشی گرفتی لابەلا ببیەوە كار بۆ دوارۆژی ژیانت بكە، پشت بەخەڵكی دیكە مەبەستە .
گۆزە
بەشداربوون لە بۆنەی خزمان مانای پابەند بوونتە بەلایەنە كۆمەڵایەتییەكان، كاری ئەمرۆ مەخەرە سبەینێ مەرج نییە ئەوەی ئەمرۆ پێت دەكرێ ، بەیانی پێت بكرێ..
نەهەنگ
چاو لەو كەسانە مەكە كە هاوشێوەی تۆ نیت، بە شێوەیەكی مەنتیقی هەڵسوكەوت بكە.. چونكە ژیان بەخەیاڵ ناچێتە سەر ، گرفتەكانت ماوەیەكی كەمی پێویستە ، ئاگاداربە كار نەكاتە سەر ژیانت .
