مۆدەى جل لە هاویندا خواستى زیاترى لەسەر دەبێ لە بەرانبەر بە خواستى کچان لە وەرزەکانی دیکەدا، هەر جلێک جێگەى جوانی و سەرنجی خانمانە، بەڵام گرنگە خانمان و کچان بزانن چ جۆرە جلێک لەبەر دەکەن، ئەوەتا تەنوورە شازادەى مۆدەى هاوینەیە، لەگەڵ تیشێرتێک یان بۆدیەکى رەنگ ناسک بێت، جێگەى جوانی و سەرنجە. رەنگى شین و زەرد، جوانترین دوو رەنگن بۆ مۆدى جل و بەرگ لە وەرزى هاویندا، جا چ سەرەوە زەرد بێت یان خوارەوە و بە پێچەوانەوەشەوە. جوانترین جلى ئەو ماوەیە تەنوورە و بەدى یان تیشێرت و قەمیسە، هەوڵ بدە مۆدەیەکى لەم جۆرە لە جلەکاندا بەدى بکەى تا وەک شازادەیەک لەو هاوینەدا گەرمەدا بدەرەوشێتەوە.