گەورەترین هەمبرگەر بە خۆڕایی بخۆ

گەورەترین هەمبرگەر بە خۆڕایی بخۆ
چێشخانەیەك لە بەریتانیا، گرەو لەگەڵ موشتەرەكانی دەكات، گرەوكەش بەم شێوەیە: لەو چێشخانەیە لەفەیەكی هەمبرگەر هەیە كە كێشی یەك كیلۆ و نیو دەبێ، تیرەكەشی دەگاتە (30) سەنتیمەتر، نرخی تەواوی بە (60) دۆلارە، ئەگەر ئەو كەسەی توانی هەموو هەمبرگرەكە بخوات، ئەوە بە خۆڕایی دەبێ، ئەوەشی نەیتوانی تەواوی هەمبرگرەكە بخوات، دەبێ پارەی خواردنەكە بدات، خاوەنی ئەو چێشتخانەیە ناوی (راسیل تیزبوری)یە، ئەو پارەیەی لە قازانجی ئەو گرەوەی دەست دەكەوێ، دەیدات بە خانەی بە ساڵاچووان، كە لە نێویاندا دایكی خاوەنی چێشخانەكەی لێیە. بیرۆكەیەكی ژیرانەیە، تا ئەوانەی سەردانی ئەو چێشتخانەیە دەكەن، خۆیان تاقی بكەنەوە كە ئایا دەتوانن ئەو هەمبرگەرە بخۆن، یان پارەی تەواوی بدەن، كە قازانجی بێهاوتای هەیە بۆ خاوەن چێشخانەكە، وەك خۆی دەڵێ : پێم خۆشە كەسێك هەموو لەفەكە تەواو بكات، كە (12) هێندەی لەفەیەكی ئاسایی هەمبرگەرە.
Top