زۆربەی كچان پشیلەیان خۆشدەوێ، هەندێكیشیان لێی دەترسن، لە زۆربەی وڵاتانی جیهاندا ئافرەتان هەر یەكە سەگێك یان پشیلەیەك بۆ خۆی بەخێو دەكات، بەڵام سەیر لەوەدایە، كە پسپۆرانی جل و بەرگیش پشیلەیان خۆشدەوێ، جگە لەوەش بۆ خاتری ئەو خانمانەی پشیلەیان پێجوانە، تا دڵی ئەو خانمانە رازی بكەن، دەستە جلێكی شێوەی پشیلەیان دروست كردووە، بگرە لە : كراس، پێڵاو، ئەڵقە و ئەنگوستیلە، پانتۆڵ، ئەگەر لە شێوەی پشیلەش نەبێ، وێنەیەكی بچووكی سەری پشیلەیەكیان لە سەر ئەو جلانە داناوە، وەك ئەوەی گوزارشت لە جوانی و خۆشەویستی بۆ پشیلەوە بكەن، ئەوەتا خانمێك لە وڵاتی پیرۆ، دەستە جلێكی جوانی پشیلەی لەبەر كردووە، بە نێو شەقام و كۆڵانی شارەكەیدا بە تاخمی پشیلەوە دەسووڕێتەوە.