فڕۆكەی گەشت كردن، لە زۆربەی وڵاتاندا هەن، رۆژانە خەڵك گەشت و كاری خۆیانیان پێدەكەن، وەك دەزانین فرۆكە سپییە و شێوەی بەرچاو و دیارە، كە رۆژانە بە بەرچاومان دێن و دەچن، بەڵام ئەگەر سەیری فڕۆكەكانی وڵاتی تایلەند بكەین، دیمەنێكی سەیر و جوان دەبینین، ئەویش رەنگ كردنی فڕۆكەكانە، سەرەتا لەلایەن كۆمپانیای (ئێر ئاسیا) ئەو كارەی كردووە، دواتریش بۆتە چاولێكەری و ژاپۆنیش ئەو كارەی دووبارە كردەوە، پاشان چەند وڵاتێكی دیكەش، ئەو كارەش بۆ جوانی و خۆشی و هەروەها بۆ پاراستنی ئەو فڕۆكانەیە لە ئاسماندا بە یەك نەكەون، ئەمە یەكەم فڕۆكەی رەنگاوڕەنگی مەدەنییە، كە لە داهاتوودا لە جیاتی فڕۆكەی سپی، فڕۆكەی رەنگاوڕەنگ لە ئاسماندا دەبینن، ئەگەر ئەو دیاردەەیە زیاتر بێ، بهێنە پێش چاویشتان چ دیمەنێكی جوانە كە فڕۆكەی رەنگاوڕەنگ بە ئاسماندا بەبەر چاومانەوە تێپەڕ دەبێت.