لە مەودوا رەنگە منداڵێكی ساوا، (280) هەزار دۆلاری بكات، بۆیە ئاگاداری منداڵەكانتان بن، ئەوەی مەبەستمانە هەر خودی منداڵەكە نییە، بەڵكو ئەو مەمیلكەیەی لەدەمی منداڵەكەدایە، چونكە بەم دواییە مەمیلكەی منداڵانیان لە زێڕ دروست كردووە، هەر یەكە قەبارەیەكی هەیە، بەڵام گرانترینیان ئەوەی شێوە گەورەكەیە كە بە (280) هەزار دۆلارە، ئەم كارە سەیرە لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆی بەریتانی كراوە، بۆ ئەوانەیە كە حەز دەكەن زۆربەی كەرستە وكەل و پەلی ماڵیان لە زێڕ بێت.