پیاوێکی چینی رۆژانه 30 کم مناڵه‌که‌ی به‌کۆڵ ده‌بات بۆ خوێندنگا
July 5, 2014
رەنگا و ڕەنگ
پیاوێکی چینی به‌ناوی "ی‌و خوکینگ" له گوندیکی دوره ده‌ست له‌باشوری رۆژئاوای وڵاتی چین،دوای ئه‌وه‌ی له‌هاوسه‌ره‌که‌ی جیا ده‌بێته‌وه، رۆژانه 30 کیلۆمه‌تر به‌کۆڵ مناڵهتهمهن 12 ساڵه‌که‌ی ئه‌بات بۆ خوێندنگا به‌هۆی خراپی وبه‌ربه‌سته‌کانی رێگاکه کهمناڵهکهی ناتوانێت ئه‌ورێگایه ببرێت .
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه له رۆژنامه‌یه‌کی ناوخۆی بڵاو ده‌کرێته‌وه شاره‌وانی ئه‌و ناوچه‌یه بریاریدا به‌دابینکردنی شوێنی نیشته‌جێ بوون بۆ ئه‌و باوک وکوره له‌نزیک خوێندنگاکه تاوه‌کو خوێندکاره‌که به‌رده‌وام بێت له‌خوێندن و باوکه‌که‌ش له‌و ناره‌حه‌تیه رزگاری بێت .
