پاركێكی كوردستان لە ریزبەندی پاركە جیهانیەكانە

پاركێكی كوردستان لە ریزبەندی پاركە جیهانیەكانە
ماڵپەڕی CNN لیستێكی بەناوی خۆشترین پاركە نیشتمانییەكانی جیهان بڵاوكردووەتەوە و تێیدا ناشناڵ پاركی هەڵگۆرد سەكران كە دەكەوێتە دەڤەری باڵەكایەتی پارێزگای هەولێر لە ریزبەندی 19 یەمین پاركە نیشتمانییە خۆشەكانی جیهان داندراوە.

ئان دێریسك، كە نووسەر و فۆتۆگرافەرە و سەردانی زۆربەی پاركە نیشتمانییەكانی جیهانی كردووە، بەوهۆیەوەش لیستێكی بۆ تۆڕی هەواڵی CNN ئامادەكردووە بۆئەوەی خەڵكی جیهان بەم پاڕكانە ئاشنا بكات.

پاركی نیشتمانی كە رووبەری فراوانی زەوی دەگرێتەوە و بە سرووشتی و بەبێ دەستكاری دەهێڵدرێتەوە، بۆ یەكەمجار لە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ساڵی 1872 دروستكرا و دواتر وڵاتانی دیكەی جیهانیش بە كوردستانیشەوە پاركی نیشتمانیان دروستكرد.

CNN كە پاڕكی نیشتمانیی هەڵگۆرد- سەكرانی لە پلەی 19ـیەمی ریزبەندییەكەدا داناوە، لەوبارەیەوە نووسیویەتی "هەڵگۆرد بەرزترین لوتكە چیایە لە عێراقدا و لوتكەكەی بەدرێژایی ساڵ بە بەفر داپۆشراوە، رووبارەكانی دەوری پاركەكە كە لە چیاكەدان دەبنە هۆی راكێشانی گەشتیاران لە وەرزی بەهاراندا".
سەرچاوە: CNN
Top