مانگایەك بووە بە سەگ
July 4, 2014
رەنگا و ڕەنگ
بیس دی كاپریۆ، كه به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاژه‌ڵانه، به رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یلی" ی
به‌ریتانی راگه‌یاندووه: كاتێك بیستی مانگایه‌ك له‌ناو قه‌فه‌زدا دانراوه و خواردن ناخوات و ره‌تی ده‌كاته‌وه و شیر نادات، چووه كڕیویه‌تی و هێناویه‌ته‌وه بۆ كێڵگه‌كه‌ی له ولایه‌تی كالیفۆرنیا.
وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی مانگاكه‌ی هێناویه‌ته‌وه بۆ ناو كێڵگه‌كه‌ی وه‌ك سه‌گ هه‌ڵسوكه‌وتی كردووه و نه‌یزانیوه گژوگیا چییه و هه‌رگیز نه‌یخواردووه.
باسی له‌وه‌شكردووه: مانگاكه‌ی كه ناوی "میلك شیك"ی لێناوه له‌گه‌ڵ سهگهكانیدا هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات و هه‌میشه له‌گه‌ڵ ئه‌واندایه، هه‌روه‌ها ته‌نها ئه‌و جۆره خۆراكانه ده‌خوات كه ده‌درێن به سه‌گه‌كان.
به‌پێی وته‌ی بیس، دكتۆره‌كانی ڤێرتێرنه‌ری ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، كه مانگاكه‌ی تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی بووه و نازانێ كه مانگایه و واده‌زانێت سه‌گه.
