لەلایەن خانمە نمایشكاری جیهانی (سۆفیا هەتاتاس) جوانترین شێوە تەسریحەی بۆ قژی ئامادەكردووە، كە شێوەی تەسریحەكەی لە شێوەی ئەختەبووت کردووە، ئەو جۆرە تەسریحەیە نەوازەیە بەرانبەر بە تەسریحەکانی دیکەى قژ، چونکە شێوەیەکى بەرچاو و سەرنج راکێشی هەیە، هەر بۆیە لە نمایشێکى تایبەتدا قژە ئەختەبووتەکەى پیشانی ئامادەبووان دا.