چۆنیەتی ئامادەكردنی پیتزا
July 3, 2014
رەنگا و ڕەنگ
400-غرام ئارد
...1-که‌وچکی قاوه جه‌میره‌ی فــه‌وری
1-كــه‌وچك شــه‌کر
1-که‌وچکی چــا خوێ
3-کـه‌وچك زه‌یتی زه‌یتون یان که‌متر به‌پێی ئاره‌زوو
2/1-کــوپ شــیری گیراوه
ئاو به‌پێی پێویست بۆ شـــێلانی هه‌ویره‌که.
- رێگەی دروست كردنی هەویرەكە
هه‌مــووی به‌یه‌که‌وه ده‌شــێلیت تا هه‌ویرێکی جوانی لێ ده‌رده‌چێت، پــاشــان بۆ ماوه نیو کاتژمێر دایده‌نێیت تا که‌مێك هه‌ڵدێت،هەروەها سەبارەت بۆ زۆزه‌که‌ی، ئەم كەرەستانەی دەوێ:
4-که‌وچك کاتشپ ئه‌و کێچــه‌پ
2- که‌وچــك دۆشــاوی ته‌ماته
1-که‌وچــك خه‌ل
که‌مێك خوێ
3-که‌وچك زه‌یتی زه‌یتون
هــه‌موویان به‌یه‌که‌وه جوان تێکه‌ڵاو ده‌که‌یت و دایده‌نێیت
- پێویستیه‌کانی ديكه بۆ بەشی سەرەوەی پیتزا، بۆ زیاتر رازاندنەوە و جوانی..
زه‌یتونی ڕه‌ش و زه‌رد
بیبه‌ری زه‌رد وســور ســه‌وز
پــه‌نیری گۆدا یان هه‌ر په‌نیرێك بۆ پیتزا بشێت
گــۆشتی ورد کراو یان قیمه یان ماسی تون به پێی ئاره‌زوو، دەكرێ ماسی بەكاربهێنن چونكە بەتامترە.
تێبینی/ ده‌توانی پیازیشی تێ بکه‌یت به‌ئه‌ڵقه به‌پێی ئاره‌زوی خــۆت، پــه‌نیره‌که له‌ڕه‌نه دەدەین.. دواتر بیبه‌رو زه‌یتون ماسی یان گۆشته‌که‌ی بۆ ئاماده ده‌که‌یت.
ئێستا / هه‌ویره‌که ده‌هێنیت ده‌یکه‌یت به دوو به‌شـــه‌وه...
قاڵبه‌که دە‌هێنیت که‌مێك چــه‌وری ده‌که‌یت به‌شێك له هه‌ویره‌که ده‌هێنیت پانی ده‌که‌یته‌وه به تیرۆك.
پــاشــان له‌ناو قاڵه‌به‌که دای ده‌نێیت و که‌مێك په‌نیر ده‌که‌یت به‌ســه‌ریدا، پــاشــان هه‌ویره‌که‌ی تر به‌هه‌مان شــێوه دوباره ی ده‌که‌یته‌وه و له‌سه‌ری دای ده‌نێیت. دواتر به چــه‌تاڵێك هه‌ویره‌که کون کون ده‌که‌یت، پــاشـــان زۆزه‌که‌ی بــۆت ئاماده کردوه، به‌سه‌ر هه‌ویره‌که بڵاوی ده‌که‌یته‌وه‌و جــارێکی تر په‌نیری بــه‌سه‌را بڵاو ده‌که‌یته‌وه، دواتر گــۆشت یان ماسی یان هار شــتێك تۆ ئاره‌زوی ئه‌که‌یت. له‌گه‌ڵ زه‌یتون و بیبه‌ره‌که دائه‌نێیت له‌سه‌ری، جارێکی‌تر په‌نیره‌که به‌سریا بڵاو ده‌که‌یته‌وه، ده‌یخه‌یته ناو فڕنی گه‌رمه‌وه، ســه‌ره‌تا له‌به‌شی خواره‌وه‌ی فڕنه‌که تا ژێره‌وه‌ی ده‌برژێ پاشــان به‌رزی ده‌که‌یته‌وه بــۆ ســه‌ره‌وه تا به‌شی ســه‌ره‌وه‌شی ده‌برژێت.
