بیرۆكەی خانمێكی وڵاتی هەنگاریا بوو كە كراسێكی بووكێنی خۆی لە دراوەكان دروست بكات، سەرەتای بیرۆكەكەی ئەوەبوو كە كراسێك لە گشت جۆرە دراوەكانی وڵاتانی جیهان بێ، بەڵام بەهۆی زۆری دراوەكان، نەدەتوانرا كراسەكە بە ئاسانی چاك بكرێ، ئەم خانمە ناوی (میانا سویتش)ە و بیرۆكەكەی لەلایەن دیزاینەرێكی ئەو وڵاتەی خۆی خرایە سەر هەنگاوەكانی دروست كردن، دیزاینەرەكە توانی كراسێكە بۆ ئەو خانمە دروست بكات لە دروای (یۆرۆ)ی ئەوروپی، بۆیە ئەو خانمە بڕیاری داوە لە رۆژی ئاهەنگی هاوسەرگیری خۆی بیپۆشێت.