ئەتەوێ بزانێ كوێیە ؟ لێرە تەكسی رەنگاو رەنگە
July 1, 2014
رەنگا و ڕەنگ
لێرە تەكسی رەنگاو رەنگە
ئەگەر دەتەوێ بزانی كوێیە ئەم لینكە بكەوە
جیاواز لە وڵاتانی دیکە لە بانکوکی پایتەختی تایلەند ڕەنگی تەکسییەکان ڕەنگاو ڕەنگە و شێوازێکی زۆر جوانی هەیە.
لەگەڵ ئەوەی زۆربەی زۆرمان وادەزانین ڕەنگی تەکسی تەنها دەبێت زەرد یان ڕەش و سپی یان پرتەقڵی و سپی بێت، چونکە لە زۆربەی وڵاتەکان بەو شێوەیەیە بەڵام لە بانکوک جیاوازە و تەکسییەکان ڕەنگی زۆر جوانییان هەیە.
هەروەها ڕەنگەکان ئیشی تەکسییەکە دیاری دەکەن، واتە ئەو تەکسییانەی ڕەنگیان زەردو سەوزە بۆ کرێدانی تایبەت بەکاردەهێنرێن.
ئەو تەکسییانەی ڕەنگیان پرتەقاڵیی و زەردە تایبەن بە کۆمپانیاکان.
ئەوانەیش کە ڕەنگیان شین و سورە تایبەتن بە ئۆفیسەکان.
