چۆنیه‌تی دروستكردنی ترشیاتی باینجان
July 1, 2014
رەنگا و ڕەنگ
- 1 كیلۆ باینجان.
- 1 كه‌وچكی گه‌وره خوێ.
- 2 كه‌وچكی گه‌وره سركه.
تێكه‌ڵه‌كه‌ی ناوی:
- سه‌لكێك سیری گه‌وره (جنراو).
- ده‌سكێك كوزبه‌ره‌ی سه‌وز.
- كه‌وچكێكی گه‌وره سۆسی بیبه‌ر (سۆسی تون).
- بیبه‌ری سور سارد (جنراو).
- سێ دانه بیبه‌ری سه‌وز تون كه‌رت كرا‌و.
- نیو كوپ سركه.
- چوار كه‌وچكی بچوك زیره.
- دوو كه‌وچكی بچوك خوێ.
- نیو كوپ زه‌یتی زه‌یتون یان زه‌یتی گه‌نمه شامی.
رێگای ئاماده‌كردن:
- سه‌ری باینجانه‌كه بیبره و باینجانه‌كه پاك بشۆره‌وه.
- هه‌شت بۆ نۆ كوپی ئاو له‌سه‌ر ئاگرێكی پلە به‌رز بیكوڵێنه، پاشان خوێ و سركه‌كه‌ی به‌سه‌ردا تێبكه به‌جێده‌هێڵیت تا بكوڵێت، پاشان باینجانه‌كه ده‌كه‌یته ناوی.
- دواتر ئاگره‌كه كز ده‌كه‌یت و باینجانه‌كه به‌جێده‌هێڵیت تا به‌ته‌واوی بكوڵێت ونه‌رم ببێت.
- پاشان باینجانه‌كه ده‌ربهێنە و به ئاوی سار بیشۆرەوە له‌ناو سوزگی دایبنێ تا وشك ده‌بێتەوە، له‌و كاته‌دا تۆ تێكه‌ڵه‌كه‌ی ناوی ئاماده بكه.
ئاماده‌كردنی تێكه‌ڵه‌ی ناوی:
- سیر‌و كوزبه‌ره‌و سۆسی بیبه‌رو بیبه‌ری سه‌وزو سوره‌كه‌و سركه و زیره و خوێیه‌كه، هه‌موو له‌گه‌ڵ زه‌یتی زه‌یتونه‌كه تێكه‌ڵ بكه و له خه‌ڵاتی كاره‌بایی بده.
- پاشان به چه‌قۆ لایه‌كی باینجانه‌كه به‌درێژایی ده‌بڕیت و پڕی ده‌كه‌یت له تێكه‌ڵه‌كه.
- دواتر له قاپێكدا یان له سه‌ر سینی باینجانه‌كان یه‌ك له تەنیشت یه‌ك دابنێ و بۆماوه‌ی یه‌ك سه‌عات له‌ناو به‌فرگر (سه‌لاجه) دایده‌نێیت، پاشان ئاماده‌ده‌بێت بۆ خواردن.
سه‌رچاوه: منال العالم
