ئوتووكردن
June 26, 2014
رەنگا و ڕەنگ
-دوای شووشتنی جلەكان، بەپێی تەنك و ئەستووری لە یەكدیان جیا بكەوە، واتە جیا كردنەوەی جلەكان بە گوێرەی خواستی ئوتووكردنەكە دەبێ، كە هەیە پلەی بەرزی گەرمی دەوێ و هەشە پلەی نزم.
-ئوتووەكەت تاقی بكەوە، بەر لە ئوتووكردن ئامێری ئوتووەكە بە پارچە قوماشێكی بێ كەڵك تاقی بكەوە ئاخۆ نایسووتێنێ
-وا باشە سەرەتا بەشی ناوەوەی جل ئوتو بكرێ، دواتر بەشی دەرەوە، بەڵام بۆ ئوتوی دیوی دەرەوەی جل، پارچە قوماشێكی تەنك لە سەر جلەكە دانێ تا نەستووتێ یان شوێنی ئوتو دیار نەبێ.
-بۆ جلی رەش، ناكرێ راستەوخۆ ئوتوی بخرێتە سەر، چونكە شوێنی لێواری ئوتووەكەی پێوە دیار دەبێ، لە كاتی ئوتووكردنی جلی رەشدا، پارچە قوماشێكی تەڕ بەكاربهێنە.
- ئەگەر لە كاتی ئوتو كردن، هەندێك لۆچی بچووك هەبوون، نیگەران مەبە و دوای سارد بوونەوەی جلەكە، ئەو لۆچانە نامێنن.
-ئەو جلانەی ئەستوور و قوڕسە، پێویستە لە كاتی ئوتووكردندا دەستت دابگری، تا بە جوانی جلەكە قەد بگرێت.
-ئەگەر لە كاتی ئوتوكردندا، جلەكە لۆچی زۆری هەبوو، بە ئوتو كردنیش نەڕۆیشت، ئامێرێكی پەمپی ئاو پرژێن بهێنە و شوێنی لۆچەكە تەڕ بكە، پاشان دووبارە ئوتووكەی پێدا بهێنەوە.
-ئوتوی ئێستا، هەڵمی هەیە، كە بە دووگەمەیەك دەتوانێ چەندین كێشەت بۆ چارەسەر بكات. بۆ ئەوەی سوود لە هەڵمی ئوتووەكە وەربگری، ئاو بكە نێو دەفرە ئاوی ئوتووەكەوە و پاشان دووگمەی هەڵمەكە داگیرسێنە.
-ئیدی بەم جۆرە تۆ دەتوانی ئوتووێكی باش بكەی كە پێویستە جلەكان بە جوانی رابخەیت و هێدێ هێدی ئوتووەكە لەگەڵ قەدی جلەكەدا هەوراز و نشێو یان بەلای راست و چەپدا بیهێنە و بیبە، بەڵام ناكرێ جووڵەی ئوتو بازنەیی بێ، بەڵكو بە راستە هێڵ دەبێت.
