هەنگاو بە هەنگاو بۆ پرچێكی لوول!

هەنگاو بە هەنگاو بۆ پرچێكی لوول!
پرچی لوول، لای هەندێك كچان باوە، تەنانەت زۆریش حەزی پێدەكەن، بەڵام هەندێكیان قژیان خاوە، بۆیە هەرچەند هەوڵی بۆ بدەن لوول نابێت، بۆیە پسپۆرانی بواری قژ، حەز ناكەن دڵی ئەو كچانە بشكێنن كە حەزیان لە پرچی لوولە. ئەم جۆرە كچانە بەم دوو شێوازەی دادێ، دەتوانن پرچی خۆیان لوول بكەن :
یەكەم :
- بۆ ئەوانەی پرچیان هەندێك خاوە، یان تێكەڵە لە نێوان خاو و لوول، پرچەكەت بە دەستی خۆت بڕبڕ دابەشی بكە بۆ ماوەی (یەك شەو تا بەیانی).
- وا چاكە پرچت لە ناوچەوانەوە بەرەو پشتە سەرت لە شێوەی كەزی چوارگۆشە ببەستی. پاشان هەر بەشێك بە تۆقەیەك قایم كە، دوای لێكردنەوەی تەوقەكان و بەردانەوەی كەزییەكان، پاشان بە رەفتەیەك سەر و پرچت ببەستە تا قەد بگرێ.
- بەم شێوەیە دەتوانی قژت لوول بكەی، ئەگەر بەیانی هەڵسای لە خەو، رەنگە قژت هێشتا تەڕ بێ، هەر بۆیە بە وشكەبا (مجففە) وشكی بكەوە.
دووەم :
- سەرەتا قژت بشۆ، دواتر بە وشكەبا پرچت وشك بكەوە، دواتر (شانەی لوولەك) بهێنە، لەگەڵ كرێمی قژ، كە كرێمێك بێت قژ توند و تۆڵ بكات.
- دوای شووشتنی قژت بە شامپۆ، پاشان گەرماوی زەیتی بۆ بكە، ماوەیەك بوەستە با هەندێك وشك ببێتەوە.
- دوای وشك كردنەوە، قژت بڕبڕ بكە، دواتر دایبهێنە، لەگەڵ ئەوەی بە (رۆڵز) گەرمی بكە، ئەو پارچەیەی مەبەستە بیخە ناو دەمی رولزەكەوە بۆ ماوەی نیو كاتژمێر، لە كۆتاییدا سپرای پرچی لێبدە و ئیدی پرچت بە تەواوی لوول دەبێ.
- شانەی لوولە، یان شانەی لەفەی سادە بەكاربهێنە، كە قژ لوول دەكات.
- پاشان پرچت بكە چەند كەزییەك، بەڵام لە پێشدا بە ئاو تەڕی بكە، لە كۆتاییشدا هەندێك جەلی لێبدە تا بوەستێت.
Top