هەر زانیومانە جل و بەرگ لە پێست و خووری و پەموو و شتی دیكە دروست دەكرێت، ئەو بابەتە كچان و خانمان دەگرێتەوە، لەلات سەیر نەبێ ئەگەر رۆژێك كراسێكت لەبەر بوو، دواتریش ئەگەر هەستت بە برسی بوون كرد، پارچەیەك لە كراسەكەت بخۆی، چونكە رەنگە كراسەكەت خواردن بێت و پێشی نەزانی، ئەوەتا لە وڵاتی سویسڕا، نمایشێكی تایبەت بە كراسی شیكۆڵاتەیان كردەوە، چەندین جۆرە كراس نمایشكران كە لە شیكۆڵاتە دروست كرابوون، ئەم نمایشەش بریتیی بوو لە رێكلامێك بۆ شیكۆڵاتە، ئەو نمایشە ساڵانە دەكرێ، بەڵام جۆری نمایشەكە جیاوازە لە ساڵێك بۆ ساڵێكی دیكە، چونكە ساڵی پار هەمان ئەو شیكۆڵاتەیان لە دروست كردنی ئوتۆمبێلێكی بچووكدا بەكارهێنابوو.